فەدا: بە ڕێکخستنبوون دەتوانین ڕێگا لە عەقلیەتی قڕکەر بگرین

فەدا لەبارەی ساڵیادی قڕکردنی دەرسیم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە ڕێکخستنبوون دەتوانین ڕێگا لە عەقلیەتی قڕکەر بگرین.

فیدراسیۆنی عەلەویە دیموکراتەکان (فەدا) لە ساڵیادی قڕکردنی دەرسیمدا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "بە بڕیاری دەستەی وەزیران لە ٤ی ئایاری ١٩٣٧ فەرمان بە قڕکردنی خەڵکی دەرسیم درا. فەدا ڕایگەیاند، قڕکردنی عەلەوی و کوردان لەنێوان ساڵەکانی ١٩٣٦ – ١٩٣٨ گەیشتە بەرزترین ئاست.

هەروەها ئەوەی خستەڕوو، بە فڕۆکە گازی ژەهراویان رشت، بکوژەکانیان لە زیندانەکان دەرهێنا و لەگەڵ سوپای خۆیان کۆلان بە کۆڵان خەڵکیان کوشت و زۆر خەڵکیشیان نەفیکرد.

ئێمە بێچارە نین، هێزی رێکخستنی خۆمان فراوان بکەین'

فەدا ڕایگەیاند، بە تەنها کۆمەڵکوژی عەلەویەکان لە دەرسیم نەکرا، بەڵکو لە مەڕەش، سێواس، چۆروم، گازی و ئەفرینیش بەردەوامی هەبوو.

عەلەوی و هەموومان بێچارە نین. پێویستە هێزی ڕێکخستنی خۆمان گەورەتر بکەین و لێپرسینەوە بکەین.

چۆن کە سەید ڕەزا چۆکی دانەدا و بەرخۆدانی کرد، ئێمەش دەبێت بە سەربەرزی لەسەر پێ بووەستین و ڕێکخستن و تێکۆشانی خۆمان فراوان بکەین.

قڕکرن لە لایەن ئەو کادرانە ئەنجامدرا کە هێزی دەوڵەت لە دەستی ئەواندا بوو. ئەوانەی تاوانیان کرد لەدژی مرۆڤایەتی، پێویستە باجەکەی بدەن.

ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە، پێویستە لە دادگا نێودەوڵەتیەکاندا دادگایی بکرێن."

ف.ق